This is a QA internship program lasting up to one week, 45 min each session for at least 4 sessions in one consecutive week, with the potential to continue based on performance and opportunity. This internship program will be available for the whole academic year, September 2021 till June 2022.
With this QA internship program the QA directorate is trying to create a first hand opportunity for academics to improve their engagement with the QA overall process at the same time with their inputs.ideas and constructive suggestions contributing the improvement of QA online system at Koya University. The program will give the academic the chance to be directly engaged with QAD day to day work and learn about the whole QA/online system process. The trainees will upgrade their IT skills to support their engagement with the system.
The trainees will get a certificate after a week of participation. This certificate will be considered for the CAD credit, as well.
Any academic at the Faculties of Koya Universities can register to this internship program by applying via the following link. Every week the QAD will accept one trainee only. The trainees will be selected from the different Faculties consecutively and the priority for the academic who register first. The registration will be announced for every upcoming month.
Who can apply:
Academics who wish to have deeper understanding of QA process
Academic who look for answer on QA topics
Academics who look for clear reasons to follow QA process
ئەمە پرۆگرامێكی ئاشنابوونه بە دڵنيايى جۆرى کە ماوەى يەك هه‌فته بەردەوام دەبێت، له هه‌فته‌كه‌دا چوار دانیشتن ئه‌نجام ده‌درێت، هەر دانيشتنێك 45 خوله‌ك دەخايەنێ وئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونیشی هه‌یه بە گوێرەى چۆنیه‌تی ئه‌نجامدان و كات. . ئەم پرۆگرامە بە درێژاى ساڵى خوێندنى ئاكاديمى بەردەوام دەبێت لە مانگى ئه‌یلولی 2021 تاوه‌كو مانگى حوزه‌یرانی 2022 .
بەهۆى ئەم پرۆگرامەوە بەڕێوەبەرايەتى دڵنيايى جۆرى هەوڵ دەدات بۆ رەخساندنى هەلێكى ڕاسته‌وخۆ بۆ ستافى ئاكاديمى بە مەبەستى باشتر كار كردنيان له سه‌ر پرۆسەى گشتی دڵنيايى جۆري و لە هەمان كاتدا باشتر كاركردنیان له‌سه‌ربه‌شداری وپێشكه‌شكردنی بیرۆكه و پێشنیاری بنیاتنه‌ر به مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشبردنی سیستمی ئونلاینی دڵنیایی جۆری له زانكۆی كۆیه‌دا. . پرۆگرامەكە چانسى ئەوە بە ستافى ئاكاديمى ئەدات كه ڕاستەوخۆ به كاری ڕۆژانه‌ی دڵنيایى جۆرى خه‌ریك بن و فێرى گشت پرۆسه‌ی سیستمی ئۆنلاینی دڵنيايى جۆرى ببن. به‌شداربووانی خوله‌كه شاره‌زاییان ده‌رباره‌ی ته‌كنه‌لوژیای زانیاری به‌هێز ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی باش به‌كارهێنانی سیستمه‌كه.
دوای تەواو كردنى يەك هه‌فته لە بەشدارى كردن، بەشداربووان بڕوانامه‌یان پێ ده‌به‌خشرێ كه له "زانستخوازى بەردەوام"دا خاڵى بۆ ڕه‌چاو ده‌كرێت. هەر ستافێكى ئەكاديمى سه‌ر به فاكه‌لتیه‌كانی زانكۆی كۆیه دەتوانێ بە كليك كردن لەسەر ئەم لينكەى خوارەوە ناوى خۆى تۆمار بكات. بۆ هەر هه‌فته‌یه‌ك دڵنيايى جۆرى تەنها يەك كەس وەردەگرێت و فێرخوازەكان لە فاكەڵتييە جياوازەكان هه‌ڵده‌بژێردرێن و پێشینه‌ش بەو كەسە ده‌درێت كه زووتر ناوى خۆى تۆمار كردوە. ناوى بەشداران لە سەرەتاى هەر مانگێك رادەگەیه‌نرێت.
كێ دەتوانێ بەشدارى بكات:
- ئەو ئاكاديميانەى كە دەيانەوێ تێگەيشتنێكى قوڵتريان ده‌رباره‌ی پرۆسەى دڵنيايى جۆرى هەبێت.
- ئەو ئاكاديميانەى كە دەيانەوێ له سه‌ر هه‌ندێ بابه‌تی دڵنياى جۆرى پرسیار بكه‌ن .
- ئەو ئاكاديميانەى كە بەدواى هۆكارى روون‌دا دەگەڕێن بۆ به‌دواداچوونی پرۆسەى دڵنيايى جۆرى.