ڕێنمایی تایبه‌ت به‌ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی زانستی له‌ زانكۆی كۆیه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری پشتگیرییه‌كی به‌هێزی به‌ش و فاكه‌لتییه‌كانی  سه‌ر به‌ زانكۆی كۆیه‌ ده‌كات بۆئه‌نجامدانی كۆنفرانسی زانستی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی نه‌ته‌وه‌یی (خۆجێی) و نێونه‌ته‌وه‌یی. به‌مه‌به‌ستی دڵنێابوون له‌ جۆری كۆنفرانس و باشتر ده‌ركه‌وتنی  پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی زانكۆی كۆیه‌ و پاراستنی مافه‌كانی زانكۆ، كۆنفرانسی زانستی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ڕیزبه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی زانكۆكان بگونجێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت په‌یڕه‌وی ڕێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری بكات.

ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی

بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت ئه‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه‌ په‌یڕه‌و بكرێت:

  • ده‌بێت ناونیشانی كۆنفرانسه‌كه‌ ڕوون و ئاشكرا بێت.

  • ده‌بێت بابه‌ته‌كان ده‌ستنیشان بكرێن.

  • ده‌بێت  دیاری بكرێت كه‌ ئه‌م كۆنفرانسه‌ چه‌ندجار ئه‌نجام ده‌درێت، واتا ئایا ساڵانه‌یه‌ یاخود ساڵی دوو جار ده‌به‌سترێ ؟ كۆنفرانسی تاك جاری به‌په‌سه‌ند نازانرێت.

  • ده‌بێت به‌ ڕوونی دیاربكرێت كه‌ چ به‌شێك یان فاكه‌لتییه‌ك له‌ كۆنفرانسه‌كه‌ به‌رپرسیاره‌.

  • لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفرانسه‌كه‌ ده‌بێت داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ به‌ستنی كۆنفرانس له‌ ڕێگای به‌ش یان فاكه‌لتی خۆیه‌وه‌. لیژنه‌ی زانستی ده‌بێت داواكارییه‌كه‌ په‌سه‌ندبكات و تونای به‌شه‌كه‌ یان فاكه‌لتییه‌كه‌ بۆ به‌ستنی كۆنفرانسه‌كه‌ بخاته‌ ڕوو.

  • دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر بۆ كۆنفرانسی پێشنیاركراوده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفراتس.

  • ده‌بێت كۆنفرانسه‌كه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 6 مانگ پێش له‌ به‌رواری ئه‌نجامدانی ڕابگه‌یه‌نرێت.

  • ده‌بێـ كۆنفرانسه‌كه‌ سیستمی كۆنفرانسی كراوه‌ (Open Conference System) له‌ زانكۆی كۆیه‌ به‌كاربهێنێت بۆ ناردن و پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌كان.

  • كۆنفرانس ئه‌نجام نادرێت به‌بێ بوونی 10 توێژینه‌وه‌ی په‌سه‌ندكراو بۆ پێشكه‌شكردن.


ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی

بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت ئه‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه‌ په‌یڕه‌و بكرێت:

  • ده‌بێت ناونیشانی كۆنفرانسه‌كه‌ ڕوون و ئاشكرا بێت.

  • ده‌بێت بابه‌ته‌كان ده‌ستنیشان بكرێن.

  • ده‌بێت   دیاری بكرێت كه‌ ئه‌م كۆنفرانسه‌ چه‌ندجار ئه‌نجام ده‌درێت، واتا ئایا ساڵانه‌یه‌ یاخود ساڵی دوو جار ده‌به‌سترێ ؟ كۆنفرانسی تاك جاری به‌په‌سه‌ند نازانرێت.

  • ده‌بێت به‌ ڕوونی دیاربكرێت كه‌ چ به‌شێك یان فاكه‌لتییه‌ك له‌ كۆنفرانسه‌كه‌ به‌رپرسیاره‌.

  • لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفرانسه‌كه‌ ده‌بێت داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ به‌ستنی كۆنفرانس له‌ ڕێگای به‌ش یان فاكه‌لتی خۆیه‌وه‌. لیژنه‌ی زانستی ده‌بێت داواكارییه‌كه‌ په‌سه‌ندبكات و تونای به‌شه‌كه‌ یان فاكه‌لتییه‌كه‌ بۆ به‌ستنی كۆنفرانسه‌كه‌ بخاته‌ ڕوو.

  • دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر بۆ كۆنفرانسی پێشنیاركراوده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفراتس.

  • ده‌بێت كۆنفرانسه‌كه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 10 مانگ پێش له‌ به‌رواری ئه‌نجامدانی  به‌ شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی ڕابگه‌یه‌نرێت.

  • له‌كاتی به‌ستنی كۆنفرانسی هاوبه‌ش،  ده‌بێت لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفرانس سوود یاخود گرنگی به‌ستنی ئه‌م كۆنفرانسه‌ هاوبه‌شه‌ ڕوون بكاته‌وه‌

  • كۆنفرانسی هاوبه‌ش ده‌بێت له‌ ڕێگای ئۆپن كۆنفرانس سیستمی زانكۆی كۆیه‌وه‌ پێشكه‌شبكرێت. ‌

  • یاخود ده‌توانرێت توێژینه‌وه‌كان له‌  كتێبخانه‌یه‌كی ئه‌لكترؤنی به‌ناوبانگ وه‌ك IEEE Xplore  یان Springer هتد دابنرێن. بۆ ڕێگای دووه‌م ده‌كرێت پوخته‌ی توێژینه‌وه‌كان و ویبسایتی كۆنفرانسه‌كه‌ بخرێته‌ سه‌ر سه‌ب دۆمه‌ینی زانكۆكه‌ی تر ئه‌گه‌ر زانكۆكه‌ی تر ئاماده‌بوو تێچووی دانانی توێژینه‌وه‌كان له‌ كتێبخانه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كه‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

  • كۆنفرانس به‌بێ بوونی 20 توێژینه‌وه‌ی په‌سه‌ندكراو بۆ پێشكه‌شكردن ئه‌نجام نادرێت.

  • به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ده‌بێت 20% ی توێژینه‌وه‌كان هی ده‌ره‌وه‌ی عیڕاق بن.

  • به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ده‌بێت 50%ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی زانستی هی ده‌ره‌وه‌ی عیڕاق بن.

  • به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ده‌بێت 70% ی قسه‌كه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كان هی ده‌ره‌وه‌ی عیڕاق بن.



English